حكومەتی عێراق لەبارەی باج و ڕسووماتەوە بڕیاریدا
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی درێژكردنەوەی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەدات و ئاشكرایدەكات حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە ماددە خۆراكییەكان لە باج و ڕسوومات ببەخشرێن، بەڵام تائێستا لە هەرێم بڕیارنەدراوە.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بڕیاردرا باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان كە 14 ماددەی خۆراكی دەگرێتەوە هەڵبگیرێت.

ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ بڕیاریدا هەڵگرتنی باج و ڕسووماتەكە درێژبكاتەوە و لە هەرێمی كوردستان 16ی ئەم مانگە وادەكەی كۆتایی دێت و تائێستا بڕیار نەدراوە جارێكی دیكە درێژدەكرێتەوە یاخود باج و ڕسوومات دەخرێتەوە سەر ماددە خۆراكییەكان و بۆ ئەو پرسە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردەدات

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share