موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتییەوە كردووە و وەكو ئاماژەی پێكراوە بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكردووە.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەكاتێكدا كە پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر بە تەنها بڕیاریاندا نامەی دەستلەكاركێشانەوە بنووسن.
هاوكات ڕۆژنامەی “شەرقوئەلوسەت” لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە بڕیارەكەی سەدر بۆ كشانەوە لە پەرلەمان، حەلبووسی بارزانی تووشی شڵەژان كردووە.