ڕیاڵ مەدرید هەڵەی حەکیمی دووبارە دەکاتەوە؟

گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری ئەڵمانی، دەرگای ڕۆیشتنی بەڕووی فێرلاند مێندی فەرەنسیدا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوای گواستنەوەی ڕودیگێر ئیدارەی یانەی شاهانەی مەدرید دەرگای بەڕووی فێرلاند مێندی بەرگریکاریی باڵی چەپدا کردووەتەوە، لە ئەگەری گەیشتنی گرێبەستێکی گونجاودا ئامادەن فەرەنسییەکە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن.

ئەنچیلۆتی بیر لەوە دەکاتەوە لە پلانەکانی (3-5-2) و (3-2-4-1) پشت بە ڕودیگێر و ئالابا و میلیتاو ببەستێت، بەڵام ئەو ئەگەرە لاوازە، چونکە ڕاهێنەرەکە پشت بەو پلانانە نابەستێت و زیاتر سەرنجی لەسەر پلانەکانی (4-3-3) و (4-3-2-1).

لەو دوو پلانەشدا ڕودیگێر و میلیتاو لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری، ئالابا لە باڵی چەپ کە پێگەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و کارڤاخال لە باڵی ڕاست یاری دەکەن، بەڵام لێرەدا مەترسی لەسەر ئاستی پێکهاتەکە دروست دەبێت، چونکە ئالابا و کارڤاخال بەبێ جێگرەوەیەکی متمانە پێکراو دەمێننەوە و چاوەکان دەخرێنەوە سەر ناچۆ و ڤاسکێز.

ئیدارەی ڕیاڵ بیر لەوە دەکاتەوە هەمان هەڵەی فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی دووبارە بکاتەوە، لە بەرامبەردا پشت بە لاوانی یانە لە نموونەی فران گارسیا، یاخود میگێل گوتیرێز ببەستێت.

بابەتی پێشتر

بەم نزیکانە.. "تێلیگرام" شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن پێشبڕکێی ئازەربایجانی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share