مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ جەنگی قەڵغانی خێرخوازی دەكەن

ئەمشەو هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ ڕكابەری لەسەر دیاریكردنی پاڵەوانی جامی قەڵغانی خێرخوازی دەكەن.

وەرزی ڕابردوو یانەی لیستەر سیتی ناسناوەكەی بەدەستهێناوەو مانچستەر یونایتدیش زۆرترین جار لە مێژوودا بووەتە پاڵەوان كە 17 جارە.

لیڤەرپوڵ پێشتر 10 جار بووەتە پاڵەوان و مانچستەر سیتیش 6 جار ناسناوەكەی بردۆتەوە.

ئەمشەو یارییەكە لە یاریگای كینگ پاوەر بەڕێوەدەچێت و هەردوو تیپ ئامادەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەكە دەربڕیوە.

دیگۆ جۆتا و ئالیسۆن بیكەر لە لیڤەرپوڵ بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن و دوورخراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی ناتوانرێت سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە لەناوببرێن؟

بابەتی دواتر

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share