پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات رووبەڕووی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤ ببنەوە

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن حکومەتەکان بە یاسا رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی دروستی دەکات.

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا هۆشدارییان دا لەوەی ئەو مەترسییە ئەگەرییەی کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستی دەکات، پێویستە جێگەی سەرنجی حکومەت بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دامەزراندنی کۆنترۆڵ لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە دەستیپێکردووە.

ئەندامانی لیژنەی زانست و داهێنان و تەکنەلۆژیای پەرلەمانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ریشی سوناک دەبێت چارەسەری ئەو تەحەددایانە بکات کە زیرەکیی دەستکرد دروستی دەکات “پێش ئەوەی بەریتانیا میوانداری” لوتکەی جیهانی بکات لەوبارەیەوە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، سوناک لە سەردانێکیدا بۆ واشنتۆن رایگەیاند کە “ئەمساڵ شانشینی یەکگرتوو میوانداریی یەکەم کۆبوونەوەی جیهانیی زیرەکیی دەستکرد دەکات”.

سوناک لەو کاتەدا وتی کە “زیرەکیی دەستکرد توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ گۆڕینی ژیانمان بۆ باشتر، بەڵام دەبێت دڵنیابین لەوەی کە پەرەی پێدراوە و بە شێوەیەکی سەلامەت بەکاردەهێنرێت”.

ئەمەش دوای لێدوانەکانی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دێت، کە تیایدا رایگەیاندووە، پەرەپێدانی زیرەکیی دەستکرد “بۆ چاکەی گشتی” پێویستی بە کۆنترۆڵکردن هەیە کە رەگ و ریشەی لە مافەکانی مرۆڤ و شەفافیەت و لێپرسینەوەدا هەیە.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دوو برا کەوتنە زێی قەندیلەوە یەکێکیان خنکا و یەکێکیان رزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share