ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن هەڵکرد

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئیمیڵی مێرڤی، سەرۆکی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ڕاسپاردووە هەنگاوە پێویستەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن بکات، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ نوسیوییەتی، “گڵۆپی سەوزم بۆ ئێمیڵی مێرفی سەرۆکی خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەڵکردووە تاوەکو هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی جۆ بایدن لەگەڵ بەردەوامیی هەنگاوەکانی سکاڵا یاساییەکان”.

ترەمپ دەڵێت، “کارەکەمان بە هێز و سەرکەوتنەوە ئەنجامدا، من باوەڕم بەوەیە سەرکەوتنم بەدەستهێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەکەمان، ئێمیلی و تیمەکەیم ڕاسپاردووە تاوەکو هەنگاوە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە پرۆتۆکۆڵی گواستنەوەی دەسەڵات ئامادە بکەن”.

 

 

لەلایەکی دیکەوە ئێمیڵی مێرفی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی جۆ بایدنی کردووە، ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دۆناڵد ترمپ جێبەجێ دەکات و پەیوەست دەبێت بە هەنگاوەکانەوە، هەروەها دەشڵێت، “هیچ فشارێکیان لێنەکراوە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە و ئەمە کاری ئەو کەسانەیە کە لە کۆشکی سپی کاردەکەن و ئەوان بڕیارەکە دوادەخەن یان خێرای دەکەن”.

 

هەروەها تیمی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن پێشوازییان لە بڕیارەکەی ترەمپ کرد بۆ پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتییانە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ویلایەتی میشیگن ڕایگەیاند کە جۆ بایدن دەنگەکانی ویلایەتەکەی بردووەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لەو ویلایەتە، لەدوای ئەوە هیچ ڕێگەیەک لەبەردەم فەرمانگەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان نەمایەوە جگە لە دانپێدانانی سەرکەوتنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی گواستنەوەیان کۆمەڵێک پێشمەرگە سێ ڕیانی سلێمانی و هەولێر و کۆیەیان داخست

بابەتی دواتر

شارەزایەکی ژیانی ئاژەڵان زانیاری لەبارەی ' پڵنگەکەی باوەنور' وە دەخاتە ڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: پێویستە لە دوای 20ی هەموو مانگێكەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانەبكرێت

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی جیاكراوەتەوە و…
Total
0
Share