گرفتێك بۆ ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە دروستدەبێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بەنزینە 690 دینارییەكە پشكی شاری موسڵە و ئەگەر خۆیان پێویستیان بێت بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێن و ئەمڕۆش نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی هەزار و 145 دینار بۆ هەزار و 150 دینارە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ڕۆژانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە 65 تانكەر بۆ شاری موسڵ دابیندەكرێت و ئەگەر لە خۆیان زیادبێت ئەو كات بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، حەشدی شەعبی لە بەشێكی دەروازەكاندا ڕێگەنادات بەنزین بهێندرێت بۆ هەرێمی كوردستان و بەنزینە 690 دینارییەكەش بەو حاڵە دێت و لە ئێرانیشەوە هاوردەكردنی سووتەمەنی كەمبووەتەوە بۆیە مەترسی هەیە نرخەكەی گرانتر ببێت.

بابەتی پێشتر

كەی جەژنە؟.. وەزارەتی ئەوقاف ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share