هاتوچۆ لە دەروازەی فیشخابور دەستپێدەكاتەوە

هاتوچۆ لە دەروازەی فیشخابور لە نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئیداری لە دەروازەی سنووریی فیشخابوور (سیمێلكا)، هاتوچۆ لەڕێی پردی دەروازەكەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان لە سبەینێ یەكشەممەوە دەستپێدەكاتەوە، پاش كۆتاییهاتنی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی.

ئەوەشی وت، گەشتیاران دەتوانن لە سبەینێوە دەروازەكە بەكاربهێننەوە، لەجیاتی دەروازەی وەلید كە لە ماوەی رابردوودا و پاش نقومبوونی پردی فیشخابور بۆ هاتوچۆی سنوور بەكاردەهێنرا.

پردی دەروازەكە لە 20ی ئازاری رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارین و روودانی لافاوەوە زیانی بەركەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم ئاشكراكرا

قوباد تاڵه‌بانى و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی…
Total
0
Share