کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە 50 پلە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و لە چەند پارێزگایەک نزیکدەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.

لە راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە  ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم باسیلەوەکرد، “هەولێر     47 پلەى سیلیزى، سلێمانی 44 پلەى سیلیزى، دهۆک 46 پلەى سیلیزى، کەرکوک 49 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 46 پلەى سیلیزى، زاخۆ47 پلەى سیلیزى، سۆران 44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 33 پلەى سیلیزى و گەرمیان 51  پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
Total
0
Share