هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە پێرێز توڕەن

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێیان وایە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2022 کەمتەرخەم بووە.

“دیفێنسا سەنتڕاڵ” دەربارەی بارودۆخی ناوخۆیی یانەی ڕیاڵ مەدرید نووسیویەتی، لە ڕیاڵ مەدرید تەنها کەریم بنزیمە وەک ئەستێرەی یەکەم و سەرەکی لە پێکهاتەی ئەنچیلۆتی-دا دەردەکەوێت، یاریزانەکانی نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

هاندەران پێیان وایە، پێرێز لە دوای شکستهێنانی لە کڕینی کیلیان مباپێ، هەوڵی بۆ کڕینی هیچ ئەستێرەیەکی هاوشێوە نەداوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، هەستاوە بە پاکتاوکردنی پێکهاتەی سەرەکی لە چەندین یاریزانی ئیسپانی و بیانیی ناودار، لەنموونەی ئیسکۆ و گاریس بەیل، ڕامۆس، بە ئەگەرێکی بەهێزیشەوە دەستبەرداری ئاسینسیۆ دەبێت، بەبێ ئەوەی جێگرەوەکانیان دابین بکات.

بابەتی پێشتر

کۆتدیڤوار بلیتی مۆندیالی باسکەی بڕی

بابەتی دواتر

بۆچی لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانێکی ناوەند بکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیبایۆس.. هەموو شتێک، یان هیچ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بەهێزترین تاقیکردنەوەی وەرزی 2022/2023دایە، دانی سیبایۆس ناچارە کەلێنی پێکانی لوکا مۆدریچ پڕبکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share