پلانەكانی ئەم وەرزەی بەرشلۆنە چین؟

یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كەمكردنەوەی ئەو فشارە داراییەی لەسەرییەتی.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورەیە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە بەم جۆرەن:

/ داوا لە سەرجەم یاریزانەكان دەكرێت لەسەدا 10ی موچەكانیان كەم بكەنەوە.

/ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆندی دانی ئالڤێس كەمە.

/ فرانكی دی یۆنگ لە گفتوگۆدایە بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە.

/ ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە كڕینی لیڤاندۆڤسكییە

/ دی ماریا و كۆلیبالی ئەو دوو یاریزانەن كە ئیدارەی بەرشلۆنە گرنگیان پێ دەدات.

/ ئۆمتیتی و برایسوایت و ریكی پوچ و لینگلیت ئاگاداركراونەتەوە كە پێویستە بڕۆن.

/ دێمبلی نەگەیشتۆتە ئەنجام لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە و پێشبینی دەكرێت بەرەو چێڵسی هەنگاو بنێت.

/ بێرناردۆ سێلڤا یەكێكە لەو یاریزانانەی كە چاڤی ڕاهێنەر بۆ جێگەی دی یۆنگ پێویستی پێیەتی.

/ كریستینسن و كیسێ ڕازی بوون پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بكەن.

/ گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆ بۆ یەك وەرز درێژكرایەوە

بابەتی پێشتر

زانایان: پێکهاتەی هەسارۆچکەیەک بەڵگەی بوونی ژیانە لەدەرەوەی زەوی

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی: بەرەو دۆخێكی ئابوریی زۆر خراپ دەچین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share