تیروپشک کرا.. جامی سوپەری ئیسپانیا دووبارەی هەفتەی 19ی لالیگا دەبێت

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی جامی سوپەری ئەنجامدا

ئەمڕۆ، پێنجشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی نوێنەری یانە بەشدارەکان، تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان ئەنجامدا.

بەپێی ئەنجامەکان، لە ڕێکەوتی 12 و 13ی کانونی دووەمی 2021 هەردوو قۆناغی نیوەی کۆتایی لەسەر ئاستی کچان ئەنجامدەدرێت، یانەکانی لیڤانتی و لۆگرۆنیۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشلۆنە بەشداری تێدادەکەن.

لەسەر ئاستی کوڕان ڕێکەوتی 13 و 14 هەردوو ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە کۆپییە نوێیەکەی لە یاریگاکانی نیۆڤۆ ئارکانجێل و لا ڕۆسالیدا ئەنجامدەدرێن، تیایدا یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد و بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەشداری تێدا دەکەن.

بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە، سۆسیداد ڕوبەڕوی بەرشلۆنە دەبێتەوە، یانەی شاهانەی مەدریدیش بەرانبەر بلباو دەوەستێتەوە، کە ئەوەش دووبارەی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی پلە یەکی ئیسپانیان (هەفتەی 19ی پێشخراو کە ئەم هەفتەیە ئەنجامدران).

قۆناغی نیوەی کۆتایی بۆ ئاستی کچان:

لیڤانتی – لۆگرۆنیۆ (12/1/2021)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – بەرشلۆنە (13/1/2021)

 

قۆناغی نیوەی کۆتایی بۆ ئاستی کوڕان:

ڕیاڵ سۆسیداد – بەرشلۆنە (13/1/2021)

ڕیاڵ مەدرید  – ئەتلەتیک بلباو  (14/1/2021)

بابەتی پێشتر

شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق كۆبووەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. وڵاتانی ئەوروپا چۆن ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان پیرۆز کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share