سیتی دێربی شاری مانچستەری بردەوە

لەهەفتەى دەیەمی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یاریگاى ئۆڵدترافۆرد بووە شانۆی یاریی نێوان هەردوو مانچستەرەکە.

مانچستەر سیتی سەرباری ئەوەى لە دەرەوەى یاریگاى خۆی یاریی دەکرد، بەڵام توانی سێ گۆڵ تۆماربکات.

دوو گۆڵیان هالاند تۆماریکرد ئەوەى تریش ڤۆدین کردی.

بەوەش مانچستەر سیتی سێ بە سفر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەو بردنەوەیە سیتی کۆی خاڵەکانی بۆ 24 خاڵ بەرزکردەوە و سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەراى گرت

مانچستەر یونایتدیش لە پلەى هەشتەمی ڕیزبەندی مایەوە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە

بابەتی دواتر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیکێ پەشیمانە

سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیانوایە، جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزبووەتەوە. پیکێی تەمەن (35 ساڵ) مانگی تشرینی…
Total
0
Share