زاناکان کۆمپیوتەرێک بە قەوزە کارپێدەکەن

پێگەی زانکۆی کامبریج ڕایگەیاندووە، زاناکانیان توانیویانە بۆ ماوەی شەش مانگ کۆمپیوتەرێک بە وزەی کارەبای بەرهەمهاتوو لە قەوزەوە کارپێبکەن.

گەرچی ئامێرەکە وەک کۆمپیوتەرەکانی ئەمڕۆ بەهێز نییە، بەڵام زاناکان جەختیانکردووەتەوە دەکرێت هانا بۆ قەوزە ببردرێت، وەک سەرچاوەیەکی پاکوخاوێن و هەمیشەیی وزە.

تیمەکە ڕوونیکردووەتوە، “سیستمەکە چەند پێکهاتەیەکی بەربڵاو و هەرزان تییدا بەکارهاتووە و بەکەڵکی بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) دێت” و ئاماژەیان بەوە داوە، لە شوێنە دوورەدەستەکان دەکرێت لەمڕێیەوە کۆمپیوتەرێکی بچووک کاری پێبکرێت.

زاناکان چەختیانکردووەتەوە ئەم جۆرە وزەیە بەراورد بە پیل هەرزانتر دەکەوێت و ژینگەدۆستتریشە لەو وزەیەی لە خۆرەوە بەرهەمدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان یەكلاییان كردەوە.. منداڵان گوازەرەوەیەكی بێدەنگی كۆرۆنان

زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا هۆشدارییاندا لە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندندا، بەتایبەت لەگەڵ دووبارە كردنەوەی خوێندنگاكان…
Total
0
Share