ئامارێک: بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە هەڵکشاندایە

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار، گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، لە ماوەی ساڵی 2024ـدا، بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئامار، گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە ئامارێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کۆی ژمارەی بەکارهێنەرانی مۆبایل لە سەرانسەری وڵاتدا [بە هەرێمی کوردستانیشەوە]، لە ساڵی 2024ـدا گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 200 هەزار کەس؛ بەم پێیەش، لە هەر 100 کەسێکدا، 90.5ـیان مۆبایلیان پێیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی هاوبەشانی ئینتەرنێت لە سەرجەم کۆمپانیاکاندا، لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە 521 هەزار هاوبەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share