لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان کوژرا.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە یاسای ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارەکە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی بەناوی (کۆمیسەر / تێبین جەمال عەزیز) کوژراوە.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوی (ن. م. ح)ـە و لە گەڕەکی شێخ عەباسی سلێمانی دادەنیشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە و بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان…
Total
0
Share