بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
هەروەك مەودای بینین لەنێوان 8-10 كیلۆمەتردا دەبێت.
دەربارەی كەشوهەوای سبەی-یش بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.
خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتردا دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین لەنێوان 8-10 كیلۆمەتردا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سڵێمانی: 39
دهۆک: 40
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 40
سۆران: 36
راپەرین: 38
گەرمیان: 45
هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی عێراق ڕۆژی دووشەممە پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم جارێكی دیكە ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەنەوە.