لە پرسەنامەیەكدا كە ئاراستەی شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی كردووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی دایكی پێڕادەگەیەنێت.
دەقی پرسەنامەكە:
بەڕێز کاک شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەیریە عەبدولرەزاق) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان