لە سبەینێوە سایلۆكانی هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقەوە.

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاندووە، “لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراین دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایكردووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 22ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمە لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێم.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، داواش لە جوتیاران دەکات پابەندی ئەو ڕێکارانە بن، کە پێشتر پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ گەیاندنی گەنم بە سایلۆکان.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلێک کرا کوژراو و بریندار هەیە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: چەکی نایاسایی مەترسیی ڕوودانی کارەسات دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
1
Share