بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت

لە دەریای ئیجە و نزیك لە سنوورەكانی یۆنان، بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە ژێرئاوكەوت و سەرەڕای رزگاركردنی بەشێكی زۆر لە كۆچبەران، بەڵام هێشتا چارەنووسی بەشێكی دیكەیان نادیارە.

توانا عومەر، رۆژنامەنووسی سەربەخۆی بواری كۆچبەران لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەت بە خۆی؛ بڵاویكردەوە، لە كەناری دورگەی فارماكۆنیسی دەریای ئیجە؛ بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە نوقومبوو و تواندرا لە هەولێكی پاسەوانی سنوورە ئاوییەكانی یۆنانەوە، 19 كۆچبەر رزگار بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستاش هەوڵەكان بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی بەشێك لە كۆچبەران بەردەوامیی هەیە كە گومان لە بێسەروشوێنبوونی بەشێكیان هەیە و هەر لەو رووداوەشدا، پیاوێك خنكاوە و تەندروستی دوو منداڵیش ناجێگیرە.

روونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا بەهۆی هەوڵە چڕەكانی تیمی گەڕان و پشكنینی تایبەت بە دۆزینەوەی بەشێك لە كۆچبەران، ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە كە لە نێو بەلەمەكەدابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share