دەستەی وەبەرهێنان فۆڕمێكی سەرەتایی ئامادەكردووە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت سوودمەندبن لە وەرگرتنی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەكە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، فۆڕمەكە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە ئامادەكراوە و هەوڵدەدرێت بەبێ هیچ كەموكوڕییەك دابەشبكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی “كان” دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەكانن و هەفتەی داهاتوو فۆڕمەكە بەشێوازی ئەلیكترۆنی و بە ئۆنلاین و لەژێر چاودێریی دەستەی وەبەرهێنان، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەستدەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندببن و لە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان لینكی فۆڕمەكە دادەنرێت.