جگە لە دیبالا.. ئینتەر میلان لە دوو یاریزان نزیک بووەتەوە

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیک بووەتەوە لە کڕینی دوو یاریزانی لاوی بەتوانا و بەشدار لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە، ئیدارەی نێراتزۆری لەگەڵ یانەی ئیمپۆلی چووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی کریستیان ئاسلانیی ئەلبانی، کە یاریزانێکی تەمەن 20 ساڵە و لە هێڵی ناوەند یاری دەکات، گفتوگۆکان لەو بارەیەوە هەنگاوی فراوانیان بڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە دەستیان بە گفتوگۆکردن بۆ گواستنەوەی ڕائول بیلانۆڤای تەمەن 22 ساڵ لەگەڵ یانەی کالیەری کردووە، ئەم یاریزانەش بە هەمانشێوە لە هێڵی ناوەند یاری دەکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، جگە لە دیبالا و ئاسلانی و بیلانۆڤا، گلیسۆن بریمەری بەرگریکاری یانەی تۆرینۆ یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی لە لیستی داواکراوانی ئینتەر میلاندا ناوی هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چیرۆکی پێدری دووبارە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی فەرەنسا دوای مباپێ فشاری خستووەتە سەر زێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share