سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی دەكات دەستلەكاربكێشنەوە

سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی دەكات دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەن.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا داوای لە پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەی كرد داوای دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنووسن، بەمەبەستی ئامادەبوونی ‏بۆ پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.‏

سەدر دەڵێت، ئەگەر مانەوەی فراكسیۆنەكەیان بەربەستە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت، ئەوا ‏دەستلەكاردەكێشنەوە، “با خۆشەویستانم پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر ‏دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنووسن، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا ئاماژەیان ‏پێدەدەم، بیدەن بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران”.‏

سەدر سەرەڕای ئەوەی جەختدەكاتەوە كە ئەوان “زۆرینەن” و مافی ‏پێكهێنانی حكومەتیان هەیە دەڵێت، چاكسازیی وڵات بەكەس ناكرێت جگە لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و دووپاتیدەكاتەوە، لە حكومەتی سازاندا بەشداریناكەن.

دووپاتیشیدەكاتەوە، داخرانی سیاسی دەستكرد و دروستكراوە.

پەیامەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەو داخرانەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێدایە و بەهۆیەوە سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نەتوانراوە هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێ بنرێت.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە <br> بانكی ڕافیدەین پێشینەیەكی دیكەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share