كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە ڕێگای پیرمام لە هەولێر بیستراوە. بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لە ڕێگەی پیرمام لە نزیك كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕوویداوە و چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرابێت و دواتر هێرشەكە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە چەند ئۆتۆمبێلێك و باس لە برینداربوونی چەند هاوڵاتییەك دەكرێت.