پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك تەواوی بڕگەكانی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا و پەسەندكرا.
كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی بڕگەكانی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەنگی لەسەر درا و پەسەندكرا.
پێشتر مەلا كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەیاساكە هیچ بڕگەیەكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان تێدا نەبووە جگەلە شایستەی دارایی جوتیاران.