پەرلەمان داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا دەكات ئەمساڵ بە “دەرچوون” ئەژماربكرێت

لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیەوێت خوێندنی ئەمساڵی زانكۆ و پەیمانگەكان بە “ساڵی دەرچوون” ئەژماربكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی لیژنەكە، پێشتر ئەم پرسە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵادا تاوتوێكراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆبوونەوەی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا دووپاتكراوەتەوە.

لیژنەی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، پڕۆژەكە ئامادەیە و دەیدەن بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێشتر لەگەڵ د. نەبیل كازم وەزیری خوێندنی باڵادا كۆبوونەتەوە و پرسەكە تاوتوێكراوە، بە پەسەندكردنی، ساڵی 2021 – 2022ی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە “ساڵی دەرچوون” ئەژماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share