بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا، دۆلار بە نرخی فەرمی بداتە سەرجەم ئەو كەسانەی كە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەكیان وەكو عموولە لێوەربگیرێت.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە واژووی عەممار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكەكەی لەسەرە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بڕیاردراوە 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بەبێ پارەی عموولە بدرێتە سەرجەم ئەو كەسانەی كە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە هەموو شێوەیەك وەرگرتنی عموولە لە كاتی فرۆشتنی دۆلاری كاش بە هاوڵاتییان كە گەشت دەكەن ڕێگە پێدراو نییە، ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
Total
0
Share