حكومەتی عێراق نان و سەمون بە هەرزان دەدات بە هاوڵاتییان

حكومەتی عێراق جەختدەكاتەوە كە ژمارەیەك نانەواخانە و سەمونخانە لە شارەكاندا دەكاتەوە و نان و سەمون بە هەرزان دەدات بە هاوڵاتییان.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەكە پڕۆژەی پشتیوانیكردنی نرخی نانی ئامادەكردووە و پلانی هەیە پشتیوانیی بازاڕی ئارد و دانەوێڵە بكات، 300 هەزار تۆن گەنم و ئاردیش دەخاتە بازاڕەوە لەپێناو هەرزانكردنی نرخەكانیان.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایكرد، دەیانەوێت لەم كاتەدا كە نرخی گەنم و ئارد بەرزبووەتەوە، هاوكاریی هاوڵاتییان بكەن و نان بە هەرزان بۆ هاوڵاتییان دەستەبەربكرێت.

وتیشی، وەزارەتی بازرگانی چەندین نانەواخانە و سەمونخانە لە شارەكاندا دەكاتەوە، نان و سەمون بە هەرزان بە هاوڵاتییان دەفرۆشن و وتی، 13 بۆ 15 سەمون بە هەزار دینار دەدەن بە هاوڵاتییان و لە زووترین كاتدا نانەواخانە و سەمونخانەكان دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ڕۆبۆت مۆندیالی قەتەر بەڕێوە دەبات

بابەتی دواتر

سەرۆك فراكسیۆنێك دەپرسێت: كێ ناهێڵێت پێكهاتەكان سەربەخۆبن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و حکومەتی روسیا…
Total
0
Share