بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

لۆكا مۆدریچ و كەریم بنزیمە پەیوەندیان بە مەشق و راهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید كردەوە و پێنج یاریزانیش بەهۆی پێكانەوە لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئامادەكارییەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستی پێكرد و لە راهێنانەكانیشدا هەردوو یاریزان مۆدریچ و كەریم بنزیمە گەڕاونەتەوە.

هەریەك لە گاریس بەیل و سیبایۆس و ئیسكۆ و یۆڤیچ لەژێر چاودێری پزیشكیدا راهێنانیان كردووە و هیچیشیان بۆ یاریی كردن ئامادە نین.

رۆدریگۆ-ش لەدواین یاریی ڕیاڵ بەرامبەر ئیلچی توشی پێكان هات و لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتای چارەسەرەی پێكانەكەیدایە.

ریاڵ مەدرید بە شەش خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەمی گرتووە و شاختاریش بە سێ یاریی تەنها یەك خاڵی كۆكردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share