“دی جەی”ێکی ئەرجەنتینی: بەهۆی مێسی-یەوە هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە

ئاوازدانەر و “دی جەی”ی ناوداری ئەرجەنتینی، فێر پالاسیۆ دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی وێنەگرتنی لەگەڵ لیۆ مێسی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

پالاسیۆ لە پێگەکانی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاماژەیکردووە، لەلایەن هەوادارانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە بە “بکوژ” ناوهێنراوە و چەندین جاریش هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

پالاسیۆ نووسیویەتی، “لەڕێگەی پەیجەکەمەوە لە تویتەر ڕوونکردنەوەمداوە و باسم لەوەکردووە، کە من هۆکارنەبووم بۆ تووشبوونی لیۆ مێسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، منیان کردووە بە بکوژ، چەندین نامەی خراپم پێگەیشتووە لە پەیجەکانمەوە”.

میوزیسیانە ئەرجەنتینییەکە بەهەمان شێوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی تێستی کۆرۆنا، دەریخستووە کە تووشی کۆرۆنا نەبووە و نەبووەتە هۆکارێک بۆ تووشبوونی مێسی.

پالاسیۆ لە 28ی کانونی یەکەمی 2021 وێنەیەکی لەگەڵ لیۆ مێسی لە یەکێک لە ئاهەنگەکان بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەو وادەیە مێسی تووشی کۆرۆنا بوو، لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی تایبەتی هەوادارانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەوە ئاماژە بەوەکرا، کە فێر پالاسیۆ کۆرۆنای گرتووە و هۆکاربووە بۆ تووشبوونی مێسی.

بابەتی پێشتر

ئومتیتی بۆند لەدوای بۆند ڕەتدەکاتەوە و لاپۆرتا بێزاربووە

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن لە هێڵی سوور نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share