بە فەرمی.. ئوزێل وازهێنانی ڕاگەیاند

مەسعود ئوزێل، ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە، سوپاسی هەوادارانی و سەرجەم ئەو یانانە دەکات کە یاریی بۆ کردوون، وازهێنانی خۆشی لە بواری تۆپی پێ بەفەرمی ڕاگەیاندووە.

یاریزانەکە نووسیویەتی، “دوای گەشتێکی سەرسوڕهێنەر لە بواری تۆپی پێ، وازهێنانی خۆم ڕادەگەیەنم، دەمەوێت سوپاسی شالکە و ڤێردەر و ڕیاڵ مەدرید و ئارسناڵ و فەنارباخچە و باشاکشەهیر بکەم، کە هاوڕێی ڕێگەم بوون لە گەشتێکی سەرسوڕهێنەری تۆپی پێ.”

ئوزێل لە دوایین هەنگاوەکانی لە بواری تۆپی پێدا بە درێسی یانەی باشاک شەهیرەوە یاریکرد، پێشتریش بۆ یانەکانی ڤێردەربریمەن و ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ و فەنارباخچە یاریکردووە.

ئوزێلی تەمەن (34) ساڵ بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا-وە ناسناوی مۆندیالی 2014ی بەدەستهێنا، توانیویەتی (92) یاری بۆ پێکهاتەی “دای مانشافت”ی ئەڵمانیا کردووە.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق دەوام كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share