لیڤەرپوڵ ڕیکۆردی مێرکاتۆ بۆ نونێز دەشکێنێت

یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی خەیاڵی بە یانەی بەنفیکا، تایبەت بە گواستنەوەی داروین نونێز.

هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی سادیۆ مانێ لە ئەنفێڵدەوە بۆ یانەی بایرن میونشن، ئیدارەی لیڤەرپوڵ بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن و سەرنجیان خستووەتە سەر داروین نونێزی ئۆرۆگوایی.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی و ڕیکۆردی پۆرتوگالی بڵاویانکردەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی مانچستەر یونایتد بۆ هەمان مەبەست، بەڵام لیڤەرپوڵ لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ بڕیاریداوە بە هەر شێوەیەک بێت گرێبەست لەگەڵ نونێز واژۆ بکات، ئامادەییشیان دەربڕیوە گرێبەستێکی پێوانەیی بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند پێشکەشی بەنفیکا بکەن.

جولیان وارد، بەڕێوەبەری وەرزشیی لیڤەرپوڵ لەگەڵ بەنفیکا دەستی بە دانوستاندن کردووە و یاریزانەکەش ئارەزووی یاریکردن دەکات لە مێرسیساید.

بابەتی پێشتر

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

بابەتی دواتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید 100 ملیۆن بە چوامینی دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆدریچ ڕای گۆڕاوە

ئەنچیلۆتی زۆر بە ڕوونی بە مۆدریچی وتووە کە ڕۆڵی لاوەکی دەبێت لە وەرزی نوێدا ئەنچیلۆتی وتویەتی تیپەکە لە…
زیاتر ببینە

دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

دادگای شاری مانچستەر ڕەتیکردووەتەوە بە بارمتە (کەفالەت) بنجامین مێندی، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر سیتی ئازادبکات. بۆردی بەرگریکردن لە…
Total
0
Share