نیوکاسڵ یان سعوودیە؟ درێسی سێیەم مشتومڕی دروست کردووە

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی درێسی سێیەمی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە خستە بازاڕەوە، بەڵام ڕەنگەکانی درێسەکە مشتومڕی لەنێوان هاندەرانی یانەکەدا دروست کردووە.

یانەی نیوکاسڵ درێسی سێیەمی بۆ وەرزی 2022/2023 خستە بازاڕەوە، درێسەکەش بە دیزاینێکی سەردەمییانە کراوە، ڕەنگەکانیشی پێکهاتوون لە سپی و سەوز، چەندین خەسڵەتی گرنگی تێدایە، بە جۆرێک کە بۆ هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەگونجێت و کەلێنەکانی بە لەیزەر بڕاوە و ئەوەش وا دەکات هەستێکی باشتر بە هاندەران بدات.

درێسی سێیەمی یانەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ وەرزی 2022/2023

بەشێک لە هاندەران ڕەخنەیان لە ڕەنگەکان گرتووە (سەوز و سپی)، پێیان وایە یانەکەیان نەک لە سەددا 80ی پشکەکان، بەڵکو ڕۆحی خۆی بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە فرۆشتووە، ئەگەرنا دیزاینی نوێی درێسەکانیان هاوشێوەی درێسی هەڵبژاردەی سعوودیە و ڕەنگەکانی ئەو وڵاتەیە، بەشێکی هاندەرانیش بە پێچەوانەوە پێیان وایە، جوانترین درێسە لەم چەند ساڵەدا دیزاین کراوە.

سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی لە سەددا 80ی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵی کڕییەوە، بڕیاریشە وەبەرهێنان لەو یانەیەدا بکەن.

درێسی سێیەمی نیوکاسڵ، بەهەمان ڕەنگەکانی درێسی هەڵبژاردەی سعوودیە دیزاین کراوە
بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

بابەتی دواتر

ناوەندێکی دیجیتاڵی "دزەكردنی داعش" بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share