سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدەن.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرباری چەند تێبینییەكمان لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك بەتایبەت لەو بڕە پارەیەی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان دانراون هیچ بڕێكی بۆ هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام پێمانوایە بەشێكی بڕگـەكانی پرۆژەكـە لەخزمەتی چینی هەژار و مافبڕاوی عێراقن و بەشێكی پاڵپشتی پرۆژەكـە بۆ سوودمەندبووانی چاودێريی كۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی كشتوكاڵە”.
راشیگەیاند، “پرۆژەكە پاڵپشت دەبێت لە دابەزاندنی نرخی كەرەستەی خۆراك لە بــازاڕ و ئامادەكردنی كەرەستەكانی كۆبۆنی خۆراك بۆ هەموو عێراق و پێدانی مافە دارايیەكانی جوتیارانی عێراق لەنێویشیان جوتیارانی هەرێم و دامەزراندنی خاوەن بڕوانـامە باڵاكان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشە بودجەیەكیشی تێدا جێگراوە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و نەخۆشانی تەلاسیما.
هاوكات مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكدا كورد یەك دەنگ نەبوون و هیچ شتێكی لەو شێوەیەی بۆ هەرێمی كوردستان تێدا نەبووە جگەلە شایستەی دارایی جوتیاران.