دیێگۆ سیمیۆنی: خەونی كڕینی مێسی سێ كاتژمێری خایاند

دیێگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕێگەی لویس سوارێز-ەوە ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی واژوو بكەن.

لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ڕۆژنامەی ئۆلێ-ی ئەرجەنتینی، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆمەدرید رایگەیاند، “كاتێك ڕووداوەكەی بەرشلۆنە ڕوویدا، پەیوەندیم بە سوارێزەوە كرد و  داواملێكرد لە دۆخی مێسی بكۆڵێتەوە”.

وتیشی، خەونەكەی ئێمە تەنها سێ كاتژمێری خایاند، دواتر یانەی پاریس سان جێرمان واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە ڕاگەیاند.

سیمیۆنی پێیوایە، مێسی پێویستە لە تیپێكی براوە یاریی بكات و خۆشی یەكێكە لەو یاریزانانەی هەمیشە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناو دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share