ئێران 12 کەسی لە یەک کاتدا لەسێدارە دا.. هیومەن ڕایتس هۆشداری دەدات

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک ڕۆژدا و لەیەک زیندانیدا 12 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لەسێدارە دەدات، ڕێکخراوێکی ناوخۆیی ئاماژە بە زیادبوونی بەردەوامی لەسێدارەدان دەدات لەو وڵاتە و وەک زەنگی مەترسی ناوی دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی (ئێران هیومەن ڕایتس)، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی لە زیندانی زاهیدان لە شاری سیستانی بەلوجستان ئەنجامداوە و تێیدا 12 زیندانیی بەلوجی لە یەک کاتدا لەسێدارەداوە.

ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون، لە 11 پیاو و یەک ژن پێکهاتوون و سەرجەمیان تۆمەتباری کوشتن و ماددەی هۆشبەر بوون، لەسێدارەدانی ئەو ژمارەیە لە هیچ میدیایەکی ئێرانی باس نەکراوە.

سزای لەسێدارەدانی ئەو 12 کەسە، شەشیان بەتاوانی کوشتن و شەشی دیکەیان بە تاوانی ماددەی هۆشبەر بووە.

ئەو تەنیا ژنەی لەناو لەسێدارەدراوەکاندا بووە، تۆمەتباربووە بە کوشتنی هاوسەرەکەی و لە ساڵی 2019وە دەستگیرکراوە.

ڕێکخراوەکە کە بارەگاکەی لە وڵاتی نەرویجە، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی زۆری لەسێدارەدان و جێبەجێکردنی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتایبەت دژی کوردەکان و بەلوجەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەها لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەو ژمارە زیندانییە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرگریی ئێرانەوە کە قەدەغەکراوە لەو وڵاتەدا، پشتڕاستکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامیی خۆپیشاندان لە ئێران هەڵمەتی گرتن و سەرکوتکردن و لەسێدارەدان لە وڵاتەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا بڵاویکردووەتەوە، جێبەجێکردنی لەسێدارەدان لە وڵاتی ئێران بەڕێژەی 21% بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریداوە لەوەی ژمارەکە زۆر لەڕاستیدا زۆر زیاترە لەوەی لەبەردەستی ئەواندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێـ.ـران: هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا. کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى له‌ پاكستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌فغانستان

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى ڕاهێنراوی بزوتنه‌وه‌كه‌‌ی له‌ پاكستانه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌فغانستان. ڕۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داواكاریی…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share