ڕوسیا سزای بەسەر 61 بەرپرسی ئەمریكادا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی سزای تایبەتی بەسەر 61 بەرپرسی ئەمریکادا سەپاندووە، كە وەزیری خەزێنەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی تێدایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، سزای تایبەتییان سەپاندووە بەسەر ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا و یەکێکیش لە سزاکان ئەوەیە ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ناو ڕوسیاوە.

بڕیارەکەی مۆسکۆ، “وەکو تۆڵەسەندنەوەیەکە لەسەر ئەوەی ئەمریکا بەردەوامە لە فراوانکردنی سزاکانی دژ بە کەسایەتییە سیاسی و گشتیی خاوەنکارە ناوخۆییەکانی ڕوسیادا.”

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو کەس و لایەنانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە وەزیری خەزێنەی ئەمریكا و بەرپرسانی باڵای سەربازی و ڕاگەیاندنەکان و دەزگاکانی هەڵسەنگاندن و کۆمپانیاکانی فڕۆکە و دروستکردنی کەشتی دەگرنەوە.

هەروەها ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەگرنەوە کە دەستیان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی “ڕاپۆرتی هەڵە سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ڕوسیا.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
Total
0
Share