وەزارەتی کارەبا ئاگاداری چەند شوێنێک دەکاتەوە کە کارەبایان کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری قەزای کفری و دەوروبەری دەکاتەوە کە کارەبای نیشتمانییان  کەمدەبێتەوە بەهۆی زیان گەیشتن بە هێڵەکانی کارەباوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە، ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لەخزمەت، بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسكەكانی( مانیعە صواعق)”.

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتییانی شارۆچکەی کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکاتەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە تا چارەسەرکرنی گرفتەکە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای 123کەیڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە، بەڵام لەئێستادا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی لەکاتی بریندارکردنی کەسێکدا دەستگیرکرد

ئاسایشی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کەسێکیان لەناوبازاڕی شارەکەدا دەستگیرکردووە، کە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریکردووە. ئاسایشی دەربەندیخان بە تۆڕی…
Total
0
Share