بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینە 690 دینارییەكە دابەشبكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەنزینە 690 دینارییەكە لە چەند بەنزینخانەیەك دابەشدەكرێن ئەگەر هیچ كێشەیەكی نەخوازراو ڕوونەدات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ناوشار بەنزینخانەی تاسڵوجە بۆ پاسی هێڵ، برایەتی هەمیشەیی، مژدە و هەڵەبجە لە تانجەرۆ بۆ تاكسی ژمارە جووت و بەنزینخانەكانی كانی گۆران، بەكرەجۆ و شاوان بۆ تایبەتی ژمارە جووتە.
باسی لەوەشكردووە، لە دەرەوەی شار لە بازیان بەنزینە 690 دینارییەكە دابەشدەكرێت.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە دابەشكردنی بەنزینەكەی عێراق ڕاگیرابوو، بەڵام بە وتەی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی بڕیاردراوە جارێكی دیكە ئەو بڕە بەنزینە ڕەوانەی هەرێم بكرێتەوە.