دادگای سلێمانی وەرگرتنی پارەی دادنووسەکان لە هاوڵاتییان هەڵدەوەشێنێتەوە

 

دادگای بەرایی سلێمانی/2 بڕیاری لەبارەی ئەو گرێبەستەوە دا کە وەزارەتی داد لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کردبووی بۆ وەرگرتنی بڕێک پارە لە فەرمانگەی دادنووسەکان و بڕیارەکەی بە نایاسایی داناوە.

لە نوسراوێکی دادگای بەرایی سلێمانی/2 دا کە لەتیف شێخ مستەفا شارەزای یاسایی و دەستووری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە هاتووە، بە بڕیاری دادگای بەرایی سلێمانی /2 و پاڵپشت بەبڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی شورای ھەرێم، ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەڵ کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردوویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنووس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتییان لەڕووی یاساییەوە پوچەڵە.

بەپێی یاسا ھەموو ڕسوماتێک دەبێت بە یاسا لە لایەن پەرلەمانەوە بڕیاری لێبدرێت، تەنھا لەلایەن کارمەندانی فەرمانگەکانیشەوە وەربگیرێت و ھەر پارەیەک بدرێت بە کۆمپانیا نایاساییە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ھاوڵاتی کە مامەڵەی ھەبوو لە دادنووس  تەنیا ئەو پارەیە دەدات کە لەلایەن فەرمانگەی دادنووسەوە لێی وەردەگیرێت، هەروەها دادگا بڕیاریداوە بە گێڕانەوەی بڕی ئەو پارەیەی دراوە بە کۆمپانیاکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەكە سەربازییەكاندا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share