سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “لە پڕۆسەیەكدا پشتبەست بە زانیاری ورد و چاودێری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق تاوانبار (و.ف)ی دەستگیركرد كە پۆستی سەركردەی هەبووە لە گروپی تیرۆرستی داعش”.

لیوا یەحیا ڕوونیشیكردوەتەوە كە دەزگای دژە تیرۆر لێدان و هەڵمەتی دیكە بۆ سەر داعش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.

وێنەی دەستگیركراوەكە:

بابەتی پێشتر

"گۆڵدن بۆی" ڕیکۆردێکی ئەڵمانیای نازی شکاند 57 ساڵە بە زیندووی ماوەتەوە

بابەتی دواتر

گلۆب سۆکەر.. کریستیانۆ و مێسی و لیڤاندۆڤیسکی ململانێی خەڵاتی باشترین دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share