گلۆب سۆکەر.. کریستیانۆ و مێسی و لیڤاندۆڤیسکی ململانێی خەڵاتی باشترین دەکەن

خەڵاتی باشترینەکانی گلۆب سۆکەر لە دوبەی پێشکەشدەکرێت

لیژنەی ڕێکخەر و دابەشکاری خەڵاتەکانی “گلۆب سۆکەر” لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتەکانی ساڵی 2020 و خەڵاتەکانی باشترینی سەدەی ڕابردوو ئاشکراکرد.

لە لیستی ئەو یاریزانانەی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2020 دیاریکراون، ناوەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆ مێسی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بوونیان هەیە، هەروەها دووانەی کریستیانۆ و مێسی بەهەمان شێوە بۆ خەڵاتی باشترینەکانی سەدەی ڕابردوو دیاریکراون.

لەسەر ئاستی ڕاهێنەران، سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی مانچستەر یونایتد بۆ خەڵاتی باشترینی سەدە پاڵێوراوە، بۆ ساڵی 2020یش ململانێیەکی توند لەنێوان یۆرگن کلۆپ و هانز دیتەر فلیکی ڕاهێنەرانی لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن دروستبووە، زۆرینەی هاندەران لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنیەوە دەنگیان ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵداوە، کە لە ساڵی 2020 و پاش 30 ساڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی مسۆگەرکردووە.

بڕیارە لە 27ی کانونی یەکەمی 2020 و بەر لە سەرەتای ساڵی نوێ، بە ئامادەبوونی هەندێک  لە ناوداران و هەندێکی دیکە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە خەڵاتەکان لە دوبەی پایتەختی ئیمارات دابەشبکرێن.

خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2020

(چیرۆ ئیمۆبێلی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کەریم بنزیمە، لیۆنێل مێسی، مارکینیۆس، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، سادیۆ مانێ، سێرج گنابری)

خەڵاتی باشترین یانە بۆ ساڵی 2020

(بایرن میونشن، یوڤانتۆس، لیڤەرپوڵ، پاریس سانت جێرمان، ڕیاڵ مەدرید، ئیشبیلیە)

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر بۆ ساڵی 2020

(جیانپیێرۆ گاسپرینی، هانزی دیتەر فلیک، جولین لوپێتیگی، یۆرگن کلۆپ، تۆماس توخێل)

خەڵاتی باشترین یاریزانی سەدە (2001 بۆ 2020)

(ئەندریا پێرلۆ، ئەندرێس ئینێستا، ئەندرێ شێڤچینکۆ، ئارێن ڕۆبن، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، دەیڤید بێکهام، فابیۆ کاناڤارۆ، فرانچیسکۆ تۆتی، فرانک لامپارد، جیانلویجی بوفۆن، ئیکەر کاسیاس، کاکا، کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، لوکا مۆدریچ، لویس فیگۆ، مانوێل نۆیەر، محەمەد سەڵاح، نێیمار، فیلیپ لام، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ڕۆناڵدینیۆ، ڕۆناڵدۆ، سێرجیۆ ڕامۆس، ستیڤن جێرارد، چاڤی، زینەدین زێدان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ)

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری سەدە (2001 بۆ 2020)

(ئەلێکس فێرگسۆن، کارلۆ ئەنچلۆتی، دیدێ دیشامپ، خواکیم لۆوڤ، جوسێپ گواردیۆلا، جوزێ مۆرینیۆ، لویز فیلیپی سکۆلاری، مارسێلۆ لیپی، ڤیسێنتی دێل بۆسکی، زینەدین زێدان)

خەڵاتی باشترین یانەی سەدە (2001 بۆ 2020)

(ئەهلی، بەرشلۆنە، بایرن میونشن، یوڤانتۆس، لیڤەرپوڵ، مانچستەر یونایتد، پاریس سانت جێرمان، ڕیاڵ مەدرید)

خەڵاتی باشترین لێپرسراوی کاروباری یاریزانان (2001 بۆ 2020)

(جیۆڤانی برانچینی، جۆناسان بارنێت، خۆرخی مێندێز، مینۆ ڕایۆلا، پینی زاهاڤی)

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ كه‌ركوك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share