دابەشکردنی فۆرمی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات

 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە دەستدەکات بە دابەشکردنی فۆرمی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیارە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان بێت.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، “ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ناونووسین ڕادەگەیێنین دابەشکردنی فۆرم دەستپێدەکات”.

وتیشی، لەلایەن کرێنشینانەوە داواکراوە یەکەکە زیاتر بۆ خزمەتی کرێنشینان بێت، “دڵنیایی دەدەین پرۆژەکە بۆ خزمەتی کرێنشینان و هەژاران دەبێت”.

پێشتر لە لێدوانێکدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، فۆرمەکان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پڕدەکرێتەوە و ڕێنماییەکانی تایبەت بەو فۆرمانە بڵاودەکەنەوە.

نرخی هەر یەکەیەک بەپێی خەمڵاندنی دەستەی وەبەرهێنان لەنێوان 250 بۆ 350 دۆلار بۆ هەر مەتر دووجایەک، قیستی یەکەکانیش بە 12 بۆ 15 ساڵ دەدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: دەرمان بە چەند کارتۆنێک و وێنەگرتن دابینناکرێت

بابەتی دواتر

ڕیکلامکردن بۆ شیری وشکی منداڵان قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share