(ڤیدیۆ) کەڵەشێرەکانی فەرەنسا، ئینگلتەرا-یان تێپەڕاند و گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی فەرەنسا بردنەوەی بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد الثمامە) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، لە یارییەکی بەهێزدا هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و فەرەنسا ڕووبەڕووبوونەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

گۆڵەکانی “لێس بلوس” لە خولەکەکانی 17 و 78 لەلایەن ئۆریلین چوامینی و ئۆلیڤی جیرو-ەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئینگلتەرا بە لێدانی سزا لە خولەکی 54 لەلایەن هاری کەینەوە تۆماربرا، هەمان یاریزان لە خولەکی 84دا بە لێدانی سزای دووەم چانسی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی لەدەستدا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، فەرەنسا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دوای چوار ساڵ سەردانەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share