پیکێ جگە لە شاکیرا تووشی کێشەیەکی دیکە بووە

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن خوان لاپۆرتا و هاوکارانییەوە داوای وازهێنانی لێکراوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، جگە لە کێشەی جیابوونەوەی لە شاکیرای هونەرمەندی ناوداری کۆڵۆمبیا و جیهان، جێرارد پیکێ لەلایەن ئیدارەی خوان لاپۆرتاوە داوای لێکراوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت.

بەرزی مووچەی پیکێ کە لە ساڵێکدا 17 ملیۆن یورۆیە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی تووشی سەرئێشە کردووە، بۆیە لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە لە نموونەی بوسکێتس و ئەلبا داوایان لێکراوە بۆ جاری سێیەم قایل بن بە کەم کردنەوەی مووچەکانیان.

بەپێی سەرچاوەکە، پیکێ بەو پێشنیازە قایل نەبووە، لە بەرامبەردا لاپۆرتا داوای لێکردووە ئەم وەرزە، یان وەرزی داهاتوو وازهێنان ڕابگەیەنێت، بەڵام یاریزانەکە ئەو پێشنیازەشی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان به‌بردنه‌وه‌ له‌ کالیه‌ری گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی “سیریا ئه‌ی”

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری…
Total
0
Share