بۆچی یاریزانەکان سوپاسی مێسییان کرد؟

سەرباری ئەوەى لیۆنێل مێسی کاپتن بەشداری یارییەکەى ئەرجەنتین و بۆلیڤیای نەکرد، کەچی ستایشێکی زۆر کرا لەلایەن هاوڕێکانییەوە.

دی پاولی هاوڕێی نزیکی ئەستێرە گەورەکەى ئەرجەنتین دەڵێت: زوو بە مێسی وترا کە یاریی ناکەیت و دەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ مەیامی و بچێت بەلایەن ڕۆژی لەدایکبونی ماتیۆی کوڕییەوە، بەڵام ئەو مانەوەى لەگەڵ ئێمە هەڵبژارد بۆ ئەوەى پشتگیریمان بکات.

دی ماریا بەهەمان شێوە دەڵێت: ئەوەى مێسی کردی گیانی قوربانی بوو لە پێناو هاوڕێکانیدا.

مارتینێزی گۆڵچی ئەرجەنتینیش هەمان ڕای هەیە و دەڵێت مێسی لەپێناو ئێمەدا پشووی وەرنەگرت و لەگەڵ ئێمەشدا گەشتی کرد تا لە نزیکەوە لەگەڵماندا بێت.

مێسی بەهۆی هیلاکییەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکەى بۆلیڤیا بکات کە ئەرجەنتین سێ بە سفر بردیییەوە.

پێشتر لەلایەن ڕاهێنەرەوە ئاگادارکرایەوە کە پشووە بەڵام ئەو هەر گەشتی کرد لەگەڵ شاندی یاریزانەکاندا.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵێک ئاماری سەرنجڕاکێشی ئەرجەنتین

بابەتی دواتر

IRAQ OIL REPORT: هەرێمی کوردستان لە لێواری ئیفلاسبوون و نائارامیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share