دادگای هەولێر لەبارەی پرسی نەوتەوە داوای پەلەنەكردن لە دادگای فیدراڵی دەكات

دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر داوایکردووە ئەو چەند سکاڵا مەدەنییەی کە پێشتر وەزیری نەوتی عێراق دژی چەند کۆمپانیایەکی نەوت و گازی جیھانیی تۆماریکردووە کە لە ھەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، دوابخرێن.

بە پێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان 19ی ئایار دادگای بازرگانی کەرخ لە بەغداد، لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، ئەو کۆمپانیا جیھانییانەی بانگھێشتکردووە کە لە ھەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، لەنێویشیاندا (ئاداکس، دی ئێن ئۆ، گوڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن، شمران و وێسترن زاگرۆس) .

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، ” بەپێی یاسای عێراقی ناتوانرێت لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگای تاوانکاریی پەیوەندیدار، دادگای مەدەنی ئەنجامبدرێت، بۆیە دەبێت ئەو سكاڵایانە دوابخرێن”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، 15ی شوباتی ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە بە نادەستووری ناویبرد، بەو بڕیارەش حکومەتی ھەرێم ناچاردەكات كە دۆسیەی نەوت و غاز ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، ئەو بڕیارەش چەندجارێك لەلایەن حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ڕەتكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە هەندێک شوێن خۆڵبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەباران

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو بە شانازییەوە ناوی مامۆستا عەزیز گەردی دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
Total
0
Share