هەپەگە: پارتی جووڵەی دەستپێكرد بۆ بەشداریكردن لە شەڕ

هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، بە فەرمی دەستپێكردنی جووڵەی پارتی دیموكراتی ‏كوردستانی ڕاگەیاند، دەڵێت، “پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەشداریی (شەڕی ‏مێژوویی) ببێت لەنێوان گەلی کورد و داگیرکەری تورکدا”.‏

دوێنێ میدیاكانی پارتی نەیانشاردەوە كە هێزەكانی حزبەكە دەستیانكردووە بە جووڵە بەرەو سنوورەكان، بەوتەی خۆیان، بۆ ڕێگرییە لە پێشڕەویی توركیا و پەكخستنی جووڵەی گەریلاكانی پەكەكە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، هەپەگە جەختدەكاتەوە كە دەوڵەتی تورکیا تەکنەلۆژیای سەردەم و چەکی کیمیایی بەرامبەر هێزەکانیان بەکاردەهێنێت، سەرباری ئەوەش ناتوانێت پێشڕەویی بکات.

هەپەگە ڕایگەیاند، ئەم شەڕە لە نێوان گەلی کورد و داگیرکەری تورکدا شەڕێکی زۆر مێژووییە، بەڵام “هێزەکانی پارتی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی دەستبخەنە ئەم شەڕە ستراتیژییەی نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکەوە”، بۆ ئەوەش هەپەگە قسەی بەرپرسێکی پارتی بەناوی یاریدەدەری وەزیری پێشمەرگە و قسەکانی پارێزگاری دهۆک و ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی كردووە بە بەڵگە كە وەك خۆی دەڵێت دەستیانکەوتووە و ئاماژەن بۆ بەشداریكردنی پارتی دیموكرات لەو شەڕەدا و دەڵێت، “بەو شێوەیەش پەدەکە بەشداریی لەو هەنگاوەدا دەکات، کە بۆ لەناوبردنی ئێمە داڕێژراوە”.

هەپەگە داوا لە لایەنە سیاسییە خاوەن بەرپرسیارێتییەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و دەزگا وڵاتپارێزەکانی باشووری کوردستان و هەموو هێزە کوردستانییەکان دەکات، “ئەرک و بەرپرسیارێتییان جێبەجێبکەن و ڕێگریبکەن لە دروستبوونی هێرشێکی لەمشێوەیە” و دەڵێت، “قۆناغەکە بەرەو ئاستێکی زۆر مەترسیدار دەچێت”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە 15 یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
Total
0
Share