عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد

A fighter of Syrian Democratic Forces (SDF) stands next to the wife of an Islamic State fighter at al-Hol displacement camp in Hasaka governorate, Syria April 1, 2019. Picture taken April 1, 2019. REUTERS/Ali Hashisho

نووسەر و وەرگێڕ د.عەزیز گەردی لە تەمەنی 75 ساڵی دوای چەند ڕۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

كەمێك لەمەوبەر د.عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی كورد دوای مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

گەردی لە چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی سستبوونی گورچیلەكانییەوە چووە دەرەوەی وڵات، لەوێ‌ پزیشكەكانی یەكێك لە گورچیلەكانی دەرهێناوە دوای گەڕانەوەشی بۆ هەولێر تاكە گورچیلەكەی دیكەشی تووشی ئازار دەبێت، بۆیە دەبرێتە نەخۆشخانە و دوای مانەوەشی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

عەزیز گەردی ناوی تەواوی عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵایە، لە ساڵی 1947 لە سنووری هەولێر لەدایكبووە و یەكێكە لە نووسەر و وەرگێڕە ناسراوەكانی كورد و چەندین بەرهەمی بڵاوكردووەتەوە لەوانەش:

ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردی دا، ھەولێر1972.

ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، 1974.

ئەدەبی بێگانان، بەغداد، 1982.

كێشی شیعری كلاسیكیی كوردی، ھەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، 1999.

ڕەوانبێژی (ڕوونبێژی، جوانكاری، واتاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، 2002.

ڕابەری كێشی شیعری كلاسیكی لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، 2003.

گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، 2008.

كێشناسیی كوردی،2014.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: پارتی جووڵەی دەستپێكرد بۆ بەشداریكردن لە شەڕ

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە هەندێک شوێن خۆڵبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەباران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share