وەزارەتی ئاوی عێراق: لەبەردەم قەیرانێکی ئاوداین هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا

 

وەزارەتی ئاو ئاشکرایکرد، کە عێراق لەبەردەم قەیرانێکی کەمئاویدایە خراپترین قەیرانە لە مێژووی وڵاتەکەدا، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو کێشانەی تورکیا و ئێران بۆیان دروستکردووە.

وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی ئاوی عێراق عەون زیاب ڕایگەیاند، عێراق لەبەردەم قەیرانێکی سەختی کەمئاویدایە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبارانییە بەڕێژەی 30%ی تێکڕای باران بارینی ساڵانە، هەروەها کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.

جەختیشیکردووەتەوە کە ئەو بڕە ئاوە گلدراوەی ئێستا عێراق هەیەتی بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وڵات دەکات تەنها بۆ ئەم وەرزە.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی ئاوی دیجلە و فورات بەڕێژەی 73% کەمبووەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی، ئێران و تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان پرۆژەکانیان لەسەر سەرچاوەکانی دیجلە و فورات فراوان دەکەن بەبێئەوەی گوێبدەن بە پێداویستییەکانی عێراق، داواشی لە هەرسێ وڵاتەکە کردووە لەوبارەیەوە هەماهەنگی بکەن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی بایرنی ڕەتیكردەوە

بابەتی دواتر

تورکیا چەند گوندێکی منبجی لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری بودجەی ئەمساڵ پەسەندكرا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندكرا. كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share